لەدەستچوونی عەرەفات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-12:42:00 - کۆدی بابەت: 4065
لەدەستچوونی عەرەفات
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ

ناوه‌ڕۆك

لەدەستچوونی عەرەفات واتە چی؟

هەر کەسێک فریای وەستانی عەرەفە نەکەوت و لە دەستی چوو، واجبە خۆ لە ژێر ئیحرامی حەج دەر ببا، بە کردنی ڕوکنەکانی عومرە، (واتە: تەواف ئەکا و سەفا و مەڕوە ئەکا و سەری ئەتاشێ، نیەتی دەرچونیش لە ئیحرام لەگەڵ ئەو سێیانە ئەهێنێ)، ئیتر نایەوێ شەیتان ڕەجم بکا و لە (مینا) بمێنێتەوە، بەڵام واجبە ئەو حەجە قەزا بکاتەوە، جا حەجەکە واجب بێ یان سوننەت بێ، هەروەها واجبە (فدیة)ـش بدات لە ساڵێکی تردا کە چوو حەجەکەی قەزا بکاتەوە: (جاء هبار بن الأسود إلی عمر -رضي الله عنه- فقال: أخطئنا العدة: کنا نری أن هذا الیوم یوم عرفة؟ فقال عمر: طف أنت ومن معك وانحروا ثم احلقوا وارجعوا فإذا کان قابل فحجوا وأهدوا فمن لم یجد فصیام ثلاثة فی الحج وسبعة إذا رجع) رواه الإمام مالك، (هبار) بە ئیمامی (عمر)ـی گوت: ئێمە بە هەڵەدا چووین: وامانزانی ئیمڕۆ عەرەفەیە، کەچی ئەمڕۆ جەژنە، ئیمامی عومەر فەرمووی: بڕۆن تەواف بکەن و سەرتان بتاشن و بگەڕێنەوە، ئینجا ساڵێکی تر حەجەکەتان قەزا بکەنەوە و ئەگەر دەستتان کەوت ئاژەڵێک لە (فدیة) سەر ببڕن، جا ئەگەر نەبوو، سێ ڕۆژان لە حەج بەڕۆژوو ببن و حەفت ڕۆژی تریش کە گەڕانەوە بەڕۆژوو ببن.

تێبینی

هەر کەسێک ئیحرامی بەست، بەڵام قەدەغەیان کرد، یان ڕێگەیان لێ گرت کە حەج، یان عومرە بکات، ئەوە بۆی دروستە ئیحرامی خۆی هەڵبووەشێنێتەوە بەم جۆرە: هەر لەو شوێنەی قەدەغەکراوە، نیەتی دەرچوون لە ئیحرام دێنێ و هەر بەو نیەتەش مەڕێک، یان بزنێک سەر ئەبڕێ، ئینجا سەری خۆی ئەتاشێ، جا ئەگەر مەڕی د ەست نەکەوت، بە ئەندازەی نرخی مەڕەکە گەنم، یان جۆ بۆ هەژارانی ئەو شوێنە ئەکڕێ، ئەگەر نەیبوو، ئەوکاتە بە ئەندازەی مستەکانی دانەوێڵە بەڕۆژوو ئەبێ، جا ئەگەر حەجەکەی سوننەت بوو، واجب نییە قەزای بکاتەوە.


سەرچاوەکان



412 بینین